تەندروستیی جیهانی: 355 ملیۆن دۆز ڤاكسین دەدرێتە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەو وڵاتانەی لە قۆناغی یەكەم سودمەند دەبن دیارنییە

بەرپرسێكی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، تا كانونی یەكەمی داهاتوو 355 ملیۆن دۆز ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابیندەكرێت.

ئیڤان هۆتین، بەرپرس لە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی كانونی دووەم وتی، كاروانی یەكەمی ڤاكسینەكە لە چوارچێوەی بەرنامەی كۆفاكس تایبەت بە كڕین و دابەشكردنی ڤاكسینەكانی كۆڤید-19 لە شوباتی داهاتوو دەگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشبینی 25 ملیۆن دۆز بۆ ئەو قۆناغە دەكرێت.

وتیشی، “تا كانونی یەكەمی داهاتوو بڕی ڤاكسینەكان بۆ ناوچەكە دەگەیەندرێتە 355 ملیۆن دۆز”.

ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دابەشكردنی جوگرافی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، جگە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەریەك لە (ئەفغانستان، پاكستان، سۆماڵ و جیبۆتی)ش دەگرێتەوە.

بەرنامەكە ئامانجیەتی لەمساڵدا 1.8 ملیۆن دۆز بۆ وڵاتانی هەژار دابینبكات.

هەروەك بەپێی وتەی ریچارد برینان، كە بەرپرسێكی دیكەی ڕێكخراوەكەیە، لانیكەم پێنج وڵات لە كاروانی یەكەمی ڤاكسینەكان سودمەند دەبن، بەڵام لیستی وڵاتەكان هێشتا یەكلانەكراوەتەوە.

بەڵام بەپێی بەرپرسان وڵاتانی دانیشتووان زۆر و سەرچاوە داهات كەم و خاوەن سیستمی لاوازی تەندروستی، لە پێشینەی پێدانی ڤاكسینەكەدا دەبن.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەپێی وتەی برینان، هەشت وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیان بە پێدانی ڤاكسین كردووە و 10 وڵاتی ناوچەكەش جۆرە گۆڕاوەكەی ڤایرۆسەكە یان زیاتر لە جۆرێكیان تیا دەركەوتووە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. تۆمەتبارێك بە 26 كیلۆگرام مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

فەتح: كازمی تەقینەوەكانی كرد بە پاساوی گۆڕینی كاربەدەستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەواوە مەترسیی گواستنەوەی ڤایرۆس لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ زیاددەكات

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكرد، بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەوا لە جیهاندا پێشبینیدەكرێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكان تا ساڵی 2070 زیادبكاتـ، هۆشداریدەدرێت  بەو هۆیەوە…
Total
0
Share