دامەزراندن دەستپێدەكاتەوە

لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا، پارە بۆ دەستپێكردنەوەی دامەزراندنی فەرمانبەران تەرخاندەكرێت و وادەكەی ئاشكراكرا.

بەپێی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ی عێراق، دامەزراندن دەستپێدەكاتەوە و فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێن بە هەمیشەیی، بەڵام تا ئێستا ژمارەی پلە وەزیفییەكان دیارینەكراوە.

هەیسەم زەهوان ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، بودجەی گشتیی ساڵی داهاتوو دەگاتە 150 تریلیۆن دینار و پارە بۆ پەرەپێدانی كەرتی كارەبا تەرخاندەكرێت، بە جۆرێك كە پلان هەیە كارەبای بەرهەمهێنراو بۆ 30 هەزار مێگاواتی رۆژانە زیادبكرێت و پڕۆژەی ستراتیژی و خزمەتگوزاری جێبەجێبكرێن و دامەزراندن دەستپێدەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق رادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، “ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق رادەگەیەندرێت و هەڵبژاردنێکی سەرکەوت بەڕێوەچوو”. لە کۆنگرەیەکی…
Total
0
Share