عێراق پاداشتی کۆتایی خزمەتی ژمارەیەکی زۆر لە خانەنشینان دابەشدەکات

دەستەی خانەنشینی عێراق بڵاویکردەوە، پاداشتی کۆتایی خزمەتی ئەو کەسانە دابەشدەکەن کە لەم مانگەوە خانەنشین کراون.

لە راگەیەندراوێکی دەستەی خانەنشینی عێراقدا هاتووە، لە چوارچێوەی مووچەی مانگی تەمموزدا پاداشتی کۆتایی ئەو خانەنشینانە دابەشدەکەین کە هەر لەو مانگەدا خانەنشین بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە پێنج هەزار و 745 خانەشین دەگرێتەوە، ئەوانەی نامەی ئاگادارکردنەوەیان پێگەیشتووە سەردانی بانک بکەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەکانیان لەگەڵ مووچەی مانگی تەمموزدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند وڵاتێک هەنگاوی نوێ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ سوریادا دەگرنەبەر

دوای ئەوەی تورکیا وەک یەکەم وڵات، دوبارە باڵیۆزخانەکەی لە سوریادا کردەوە، هاوکات چەند وڵاتێکی تریش لەنێویاندا عێراق، رایانگەیاندوە…
Total
0
Share