سەرۆک و جێگری نوێی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵبژێردران

ئەمڕۆ ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق کۆبووەوە و بە زۆرینەی دەنگ سەرۆک و جێگری نوێی ئەنجومەنەکەیان هەڵبژارد.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، کە تێیدا دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەکانی هەڵبژێردرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەر لە کۆبوونەوەکەدا دادوەر فەیاز یاسین حسێن وەک جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران هەڵبژێردرا”.

 

بابەتی پێشتر

مان سیتی هەفتەی داهاتوو دەبێتە پاڵەوان؟

بابەتی دواتر

گرێبەستێکی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی ئاسینسیۆوە پەکیکەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

بڕیارە کاتژمێرێکی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکات و تا ئێستاش بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە رانەگەیەندراوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە لە…
Total
0
Share