دەرزییەك چەندین هاوڵاتی كوێردەكات

لەدەستدانی بینایی بەهۆی دەرزیلێدانەوە سەریهەڵدایەوە، چەند هاوڵاتییەك بیناییان لەدەستداوە و كاردانەوەی توندی لێكەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ژمارەیەك نەخۆش لە نەخۆشخانەكانی پارێزگای سەڵاحەدین دوای ئەوەی دەرزیی تایبەت بە نەخۆشییەكانی تۆڕی چاویان لێدراوە، بینایی و توانای بینینیان بە رێژەیەكی بەرز لەدەستداوە و لە كوێربوون نزیكبوونەتەوە.

لە كاردانەوەی ئەو رووداوانەدا، ئەمڕۆ شەممە ئیسماعیل خزڕ پارێزگاری سەڵاحەدین، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێكهێناوە و بڕیارە هەموو پزیشك و ستافی ئەو شوێنانەی دەرزییەكەیان بەكارهێناوە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت.

بەپێی بڕیارەكان، نەخۆشەكان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات چارەسەردەكرێن و دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكان، دەبێت لایەنی كەمتەرخەم قەرەبوویان بكاتەوە.

بابەتی پێشتر

چەند پارێزگارێك لە پۆستەكانیان لادەبرێن

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەولێر لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا خەرجنەکرێت تووشی تەنگەژەی تەندروستی دەبین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی خەرجکردنی پارەی هاندانی کارمەندانی نەخۆشخانەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە پێویست ناودەبات، هۆشداریدەدات لەئەگەری بەردەوامیی مانگرتنیان…
Total
0
Share