باشترین کات بۆ وەرزشکردن لە رەمەزاندا چی کاتێکە؟

لەبارەی کاتی وەرزشکردنەوە پسپۆڕێکی بواری خۆراک وەرزشەوانان لە کاتی ئەنجامدانی وەرزش ئاگاداردەکاتەوە دەڵێت، “وەرزشکردن یەکێکە لە کارە گرنگەکان و دەبێت وەرزشەوانان گرنگی بە رێکخستنی خۆراکییان بدەن”.

پسپۆڕێکی بواری خۆراک لە راپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، “لە مانگی رەمەزاندا وەرزشەوانان پێویستیان بە رێکخستنی خۆراکی هەیە بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە چالاکییەکانیان لە باشترین بارودۆخدا ئەنجام دەدەن و کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاستیان نابێت”.

دەشڵیت، “باشترین کات بۆ راهێنان و مەشقکردن لەم مانگەدا دوای نوێژی تەراویحە واتا نزیکەی سێ کاتژمێر دوای بەربانگ، ئەوەش کاتێکی پێویست دەدات بە لەش بۆ هەرسکردنی خواردن”.

ئەو پسپۆڕە جەخت لە گرنگی خواردنی شلەمەنی و ئاو دەکاتەوە لە کاتی وەرزشکردن و دەڵێت، “پێویستە ئاو و شلەمەنیەکان بە رێژەی کوپێک لە هەر چارەکێک بۆ سێیەکی کاتژمێرێکدا بخورێتەوە لە کاتی وەرزشکردن و راستەوخۆ دوای وەرزشکردن بۆ ئەنجامدانی وەرزشێکی تەندروست”.

دەشڵێت، “پێش دەست پێ کردنی هەر سیستمێکی خۆراکی تەندروست یاخود ئەنجامدانی هەر چالاکیەکی جەستەیی لە مانگی رەمەزاندا، پێویستە هەموو کەسێک راوێژ بە پزیشک بکات، ئەگەر کێشەی تەندروستی یان نەخۆشی درێژخایەنی هەیە”.

بابەتی پێشتر

تۆمەتباری کوشتنی کوڕی بەرپرسەکەی کەرکوک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: قەیرانی مرۆیی لە سوریا بەردەوام لە خراپتربووندایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆنگرەیەكی تایبەت بە ڤاكسینی كۆرۆنا بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەنێو ئامادەبووانیدا كۆتایی هات

كۆنگرەیەكی پزیشكیی كۆمپانیایەكی ئەمریكی كە كار لەسەر پەرەپێدانی ڤاكسینەكانی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات، بووە مۆڵگەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە،…
Total
0
Share