بۆ ماوەی یەک هەفتە قاوە مەخۆرەوە وزەت زیاد دەبێت

خواردنەوەی قاوە لە بەیانیاندا وادەکات ڕۆژەکەت بە چالاکییەکی زیاترەوە دەستپێبکەیت، بەهۆی ئەو کافاینەی تێیدایە کە یارمەتیی ڕژێنەکان دەدات بۆ دەردانی گلۆتینەکان، ئەوەش توانای فێربوون و چالاکی زیاتر دەکات.

هەروەها ئەنجامی کۆمەڵێک توێژینەوە سوودە تەندروستییەکانی قاوەیان دەرخستووە، کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە بە رێژەی 20% کەمدەکاتەوە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم و نەخۆشیی پارکینسۆن بە رێژەی 30% کەمدەکاتەوە.

هەرچەندە خواردنەوەی قاوە بەسوودە، بەڵام پێویستە بە یەکجاری یان بە ڕێژەیەکی زۆر کەمبکرێتەوە، لەبەر چەند هۆکارێک، لە پێش هەموویانەوە ئەوەیە کە دەمارە گواستنەوەی ئەدینۆسین کە بەرپرسە لە هەستکردن بە خەواڵوویی، بە درێژایی ڕۆژ لە جەستەدا کۆدەبێتەوە، لە مێشکدا دەبێتە هۆی هەستکردن بە ماندوێتی و ئارەزووی بەردەوامبوون لە خەوتن.

توێژینەوەیەکی 20 ڕۆژە لە ساڵی 2019 ئاشکرایکردووە، بەشداربووان لە ماوەی 15 ڕۆژی یەکەمی خواردنی کافایندا، چالاکی و هێزیان زیادیکردووە.

توێژینەوەکە باسی لەوەکردووە، کە بۆ ماوەی یەک هەفتە دەستهەڵگرتن لە خواردنەوەی قاوە رێژەی ئەدینۆسین لە جەستەدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە و چالاکیی کەسەکە زیاتر دەبێت.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەك ئەفسەر و كارمەندی هاتوچۆی هەولێر دەستگیركران

بابەتی دواتر

لوکاکو لە کوێیە؟ تاوەکو ئێستا یاری بۆ بەلجیکا نەکردووە..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share