ژنێك لە تەمەنی 91 ساڵیدا خوێندنی تەواوكرد

دوای 71 ساڵ لە چوونە ئەودیو دەرگای زانكۆ و “رفاندنی دڵی”، ژنێكی ئەمریكی لە تەمەنی 91 ساڵیدا بە بڕوانامەیەكەوە لە زانكۆ دێتەدەرەوە.

جۆیس دیڤۆ ساڵی 1951 چووەتە زانكۆی باكووری ئێلینۆی و لە بواری ئابوریدا دەستی بە خوێندن كردووە، بەڵام وەك خۆی دەڵێت، “پیاوێك دڵی بردووە و دوای سێ ساڵ و نیو لە خوێندن و لە كۆتا قۆناغدا، وازی لە خوێندن هێناوە و دوای ئەڤینی دۆن فریمان كەوتووە”.

جۆیس و دۆن ساڵی 1955 هاوسەرگیرییانكردووە و سێ منداڵیان بووە، بەڵام هاوسەرەكەی مردووە و دوای پێنج ساڵ لەو رووداوە، جۆیس هاوژینیی لەگەڵ پیاوێكی دیكەدا پێكهێناوە و لەویش شەش منداڵی خستووەتەوە. ژیانێك، رۆژ بە رۆژ ئەندێشەی زیاتر لە پرۆسەی خوێندن و هەنگاوەكانی فراوانتر لە دەرگاكانی زانكۆ دوورخستووەتەوە.

تۆڕی هەواڵی “CNN” دیداری لەگەڵ ژنە خوێندكارەكەدا كردووە و بە كەناڵەكەی وتووە، “زۆر دڵتەنگبووم لەوەی خوێندنم تەواونەكردووە، منداڵەكانم هانیاندام دەستبكەمەوە بە خوێندن، بۆیە چوومەوە زانكۆی باكووری ئێلینۆی و زۆربەی وانەكانم بە ئۆنلاین دەخوێند”.

ئێستا جۆیس دیڤۆ خوێندنی تەواوكردووە و بڕوانامەی بەكەلۆریۆسی لە ئابوریدا بەدەستهێناوە، بڕیارە لەم رۆژانەدا بەشداریی ئاهەنگی دەرچوونی كۆلێژەكەی بكات و كڵاوی دەرچوون لەسەربنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای “فۆرتنایت” 144 ملیۆن دۆلار بۆ قوربانییەکانی ئۆکرانیا کۆدەکاتەوە

“ئیپیک گەیمز” کۆمپانیای دامەزرێنەری یاریی “فۆرتنایت”، بە هاوبەشی لەگەڵ “ئێکس بۆکس”دا، 144 ملیۆن دۆلاریان بۆ هاوکاریکردنی قوربانییەکانی جەنگ…
Total
0
Share