لویس ئایلا چۆن باسی مام جەلال دەكات؟

لویس ئایلا سکرتێری گشتیی رێکخراوی سۆسیالست ئەنتەرناسیونال، پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە و دەڵێت، “سەرۆک مام جەلال رۆڵی گرنگ و بەرچاوی هەبوو لە چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشانەی رووبەڕووی عێراق و ناوچەکە دەبوونەوە”.

ئەمڕۆ هەینی لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، سەعدی ئەحمەد پیرە و لویس ئایلا سکرتێری گشتیی رێکخراوی سۆسیالست ئەنتەرناسیونال و هاوڕێی سەرۆک مام جەلال كۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوێك، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوەکراوە، سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە رۆل و پێگەی رێکخراوە جیهانییەكان و کونسوڵ و باڵیۆزەكان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە كردووە كە چۆن پاڵپشتیی چین و توێژە جیاوازەكانی كۆمەڵگە دەکەن.

لە وەڵامدا لویس ئایلا سکرتێری گشتیی رێکخراوی سۆسیالست ئەنتەرناسیونال رایگەیاندووە، هەموو پاڵپشتییەکی گەلانی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەكات و وتوویەتی، “لە رابردوودا سەرۆک مام جەلال رۆڵی گرنگ و بەرچاوی هەبوو لە چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشانەی رووبەڕووی عێراق و ناوچەکە دەبوونەوە”.

بابەتی پێشتر

رۆژێك پشوو لە هەولێر راگەیەندرا

بابەتی دواتر

دەوامی سبەینێی خوێندنگەكانی كۆیە و سۆران كرا بە پشوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرا

ئەمڕۆ 18 یەمین رۆژی مانگی رەمەزانە، کۆمەڵێک بیروبۆچوونی جیاوازیش لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی شەوال دروستبووە. بنکەی گەردوونناسی…
Total
0
Share