بەپێی ڕاپۆرتی BBC News و National Geographic، دارستانی ئامازۆن، یەکێکە لەو ناوچانەی کە فڕۆکەوانەکان وەک “ناوچەیەکی مەترسیدار” سەیری دەکەن.
گۆڕانکاریی خێرای کەشوهەوا، بەتایبەتی ڕوودانی هەورەبروسکە و گەردەلوول، هۆکاری سەرەکین بۆ ئەم بارودۆخە’ بەپێی Federal Aviation Administration، ئەم کەشوهەوایە کاریگەریی خراپ لەسەر ئاراستە و بەرزیی فڕۆکەکان دروستدەکات.
پانتاییەکەی دارستانی ئامازۆن نزیکەی 5.5 ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و بە گەورەترین دارستانی باراناویی جیهان ئەژماردەکرێت، بە 9 وڵاتی ئەمریکای باشووردا درێژدەبێتەوە کە بریتین لە (بەڕازیل، پێرو، گویانا، کۆڵۆمبیا، ئیکوادۆر، بۆلیڤیا، سورینام، گویانای فەڕەنسی و ڤێنزوێلا)، لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک لە فڕۆکەکاندا، شوێنی نیشتنەوەیان نییە، ئەمەش مەترسی دروستدەکات و دەبێتەهۆی کەوتنەخوارەوەیان.
کاتێک لە ئاسمانەوە سەیری ئامازۆن دەکەیت، پانتاییەکی بێکۆتا لە دارستان دەبینیت، هیچ ڕێگە، شار یان شوێنێکی پێویست بۆ نیشتنەوەی فڕۆکە لەکاتی دروستبوونی مەترسیدا نابینرێت، ئەگەر فڕۆکە دووچاری کێشەیەک ببێتەوە، ئەوا فڕۆکەوانەکە هیچ شوێنێکی لەبەردەستدا نییە بۆ نیشتنەوە؛ بەپێچەوانەی دەریا، کە لە هەندێک حاڵەتدا فڕۆکەوان دەتوانن بەسەر ئاودا بنیشنەوە.
لە لایەکی دیکەوە، زۆرێک لە ناوچەکانی ئامازۆن بەتەواوی دوورەدەستن و پەیوەندیی ڕادیۆیی و شوێنی هاوکاری لە زۆرێک لە ناوچەکان سنووردارە و ئەگەر ڕووداوێک ڕووبدات، تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن چەندین کاتژمێر و ڕۆژیان پێدەچێت تا شوێنی مەبەست دەدۆزنەوە.
ئامازۆن سەرەڕای ئەو سەرسوڕهێنەرییەی کە هەیەتی، هێشتا نهێنیی زۆری بۆ مرۆڤایەتی هەڵگرتووە، سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەدەن، نزیکەی 10 بۆ 20 لەسەدی جۆراوجۆریەتیی بایۆلۆجی بە شێوەیەکی زانستی دۆزراونەتەوە و پۆلێن کراون؛ هێشتا ملیۆنان جۆر، بەتایبەت مێروو و ئاژەڵ و مایکرۆ ئۆرگانیزمەکان، بە نەناسراوی ماونەتەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی ژاپۆنەوە گیانیان لەدەستدا زیادیانکردووە
دەسەڵاتدارانی ژاپۆن رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ڕۆژی دووشەممەی رابردووەوە گیانیان لەدەستدا لە ناوەڕاستی ژاپۆن بۆ…
نرخى نهوت بهشێوهیهكى بهرچاو دابهزی
نرخى نهوت له بازاڕهكانى جیهاندا بهشێوهیهكى بهرچاو دابهزى و كهمترین نرخى خۆی لهماوهى شهش ههفتهى ڕابردوودا تۆماركرد. بهیانى…
ڤیتامینێکی پێویست بۆ تەندروستیت
توێژینەوەیەکی پزیشکی بەمدواییە ئاماژەی بەوە کردووە کە کەمی هەندێک ڤیتامین لە جەستەی مرۆڤدا کاریگەریی گەورەی تەندروستی هەیە و،…
نەتەوە یەکگرتووەکان: یەکسانی جێندەری ئابوریی جیهان بە بڕی 12 تریلیۆن دۆلار دەبوژێنێتەوە
دەستەی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN Women) رایگەیاندووە، جێبەجێکردنی یەکسانیی جێندەری دەبێتەهۆی بوژانەوەی ئابوریی جیهان بە بڕی 12 تریلیۆن…