شاندی باڵای یەکێتی و گۆڕان لە کۆبوونەوەدان

شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێسنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 7ی کانونی یەکەم، کاتژمێر 11:00 سەردانی بزوتنەوەی گۆرانی کرد و لە ئێستادا لەگەڵ شاندی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەدان.

شاندەکەی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی و بە یاوەریی هەریەکە لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، شاڵاو عەلی عەسکەری و سۆران جەمال تاهیر، لەگەڵ شاندی باڵای گۆڕان بە سەرۆکایەتیی عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەکە و ئەندامێتی عەدنان عوسمان، جەمال محەمەد، بەختیار ئاڵی و دەرباز محەمەد لە کۆبوونەوەدان.

مەبەستی کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێک دەبێت، لەوانە ئامادەکاری و کۆدەنگی لایەنەکانی سلێمانی بەتایبەت یەکێتی و گۆران بۆ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی کە بڕیارە سبەینێ لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

یەکێکی دیکە لە تەوەرەکان  گرژییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی و گرژییەکانی شەوی ڕابردووی پیرە مەگروون و چونە سەر بارەگای حزبەکان و ئاڵۆزییەکان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر: بەهۆی خۆڵبارینەوە 20 کەس تووشی هەناسەتەنگی بوون”.

تەندروستیی هەولێر رایدەگەیەنێت، “بەهۆی خۆڵبارینەوە 20 کەس تووشی هەناسەتەنگی بوون”. سامان سەلمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر،…
زیاتر ببینە

ئالان مومتاز نوری: بە رفاندنی عەلی سیاسی باڵای ئەو دەزگا ئەمنییانە کورتتر و کورتتر دەبێت

كاردانەوەكانی دەستگیركردنی چالاكوان عەلی مەحمود لە هەولێر فراوانتربوون و داوای ئازادكردنی دەكرێت. لە درێژەی كاردانەوەكانی دەستگیركردنی چالاكوان عەلی…
Total
0
Share