كەمكردنەوەی نرخی ئینتەرنێت هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە؟
روونكردنەوە دەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ كەمكردنەوەی نرخی كارتی مۆبایل ئینتەرنێتیش دەگرێتەوە و جەختیشدەكاتەوە، “ئەو كۆمپانیایانەی لە حكومەتی عێراق مۆڵەتیان وەرگرتووە پابەندی بڕیارەكە دەكرێن”.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ كەمكردنەوەی نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێتە و ئەو كۆمپانیایانەی پێشتر 20%ی نرخیان زیادكردووە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە پابەنددەكرێن بە كەمكردنەوەی نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “ئەو كۆمپانیایانەی بواری ئینتەرنێت كە مۆڵەتیان لە حكومەتی عێراق وەرگرتووە ئەگەر لە هەرێمی كوردستانیش كاربكەن دەبێت لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە بە ڕێژەی 20% نرخ كەمبكەنەوە هەرچەندە بەشێكی زۆری كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان مۆڵەتیان وەرگرتووە”.

بابەتی پێشتر

باپیر كا مەلا: بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە باشتركردنی بژێویی هاوڵاتییان كردەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئێران به‌هێزه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ و سێ خاڵی له‌ وێڵز داماڵی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت داوای كەمكردنەوەی دژوارییەكانی بەردەم دانیشتووانی شەنگال دەكات

نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، جەختدەكاتەوە لەسەر پێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر بۆ كەمكردنەوەی ئاستەنگەكانی ژیانی دانیشتووانی قەزای شەنگال.…
زیاتر ببینە

فازڵ نەبی: ئەگەر بابەتی بە بانكیكردنی مووچە و داهاتی ناوخۆ چارەسەرنەكرێن ناردنی مووچەی مانگی پێنج گرفتی بۆ دروستدەبێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر بابەتی بە بانكیكردنی مووچە و داهاتی ناوخۆ چارەسەرنەكرێن ناردنی مووچەی مانگی…
Total
0
Share