راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم، گەورە بازرگانێكی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر و كۆكردنەوەی زانیاریی هەواڵگریی ورد لەسەربوونی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، 4ی 5ی 2024 توانرا تۆمەتبار (ئ ، م ، ح)دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیدا دەست بەسەر بڕی ( سێ كیلۆ گرام و نیو ماددەی هۆشبەر و چەندین پارچە چەكی تۆمەتباردا گیرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم بازرگانە لە سنوورەكانی نێوان وڵاتانی عێراق و سوریا كاری بازرگانی ماددەی هۆشبەری كردووە و لە هەفتەی رابردوودا دوای ئەوەی بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر دەنێرێت بۆ شاری بەغداد دەستیبەسەردا گیراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تۆمەتبار لە رابردوودا چەندین جار لە هەوڵی دەستگیركردنیدا بەچەك رووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بۆتەوە و هەڵاتووە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش بە ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراوە لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەی بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی هەولێر: بە تۆمەتی هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ژنان دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

بابەتی دواتر

لە ئەنجامی دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان دوو بنەماڵەدا لە هەولێر چەند كەسێك برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share