لویس ئێنریکی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، دوای بردنەوەی بەرامبەر کۆستاریکا بە ئەنجامی حەوت گۆڵی بێوەڵام، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.
ڕاهێنەرەکەی ماتادۆر پەیامێکی تووندی ئاراستەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕکابەری کرد، هەروەها وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگی دایەوە، کە ئەمە بەشێکە لە وەڵامەکانی:
“به هه‌مان ڕیتمی یاریی کۆستاریکا ڕووبه‌ڕووی ئه‌ڵمانیا ده‌بینه‌وه، شێوازی یاریکردنمان ناگۆڕین و نه‌رمی به‌رامبه‌ر هیچ ڕکابه‌رێک نانوێنین.”
“ئه‌ڵمانیا ده‌توانێت لێمان بباته‌وه، به‌ڵام دڵنیابن ئێمه هه‌رگیز لێیان ناترسین.”
“ده‌بیستم و گوێم لێده‌بێت باس له‌وه ده‌که‌ن، گوایه ئیسپانیا له تۆمارکردنی گۆڵدا لاوازه، له‌وه‌ته‌ی من هاتووم بووین به یه‌کێک له باشترین هه‌ڵبژارده‌کان له‌سه‌ر ئاستی تۆمارکردنی گۆڵ.”
“ژاپۆن به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا سه‌رکه‌وت، سعوودیه‌ش له کۆمه‌ڵه‌که‌ی خۆیدا له پاڵاوتنه‌کان به‌سه‌ر ژاپۆندا سه‌رکه‌وت، چونکه سعوودیه چه‌ندین یاریزانی به‌توانای هه‌یه له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه.”
” له مۆندیال به تۆمارکردنی گۆڵێک نابیته براوه‌ی یارییه‌ک، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕکابه‌ر لاوازیش بێت، چه‌ندت پێتۆمارکرا بیکه، گۆڵێک، دووان، سیان.”
“چانسم هه‌یه، چه‌ندین یاریزانم هه‌یه له بری پێگه‌یه‌ک ده‌توانن له چه‌ندین پێگه‌ی جیاوازدا یاری بکه‌ن.”
“ئاسینسیۆ ئاستێکی ناوازه‌ی پێشکه‌شکرد، له پێگه‌ی نۆ-دا زۆر باش بوو، له هه‌موو پێگه‌یه‌کدا ده‌توانیت یاریبکات.”
“پاڵێوراوه‌کان بۆ مۆندیال بریتین له به‌ڕازیل، ئه‌رجه‌نتین، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیا، ئینگلته‌را و هۆڵه‌ندا، ڕه‌نگه به‌لجیکاش.”
“به‌و ئاسته‌وه ناتوانین له مۆندیال زۆر بڕۆین، پێویسته پێش یارییه‌که‌ی ئه‌ڵمانیا خۆمان باشتر بکه‌ین.”
“ئامانجی ئێمه له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه ڕوون و ئاشکرایه، ده‌مانه‌وێت بگه‌ین به یاریی کۆتایی مۆندیال.”
“جۆردی ئه‌لبا باشترین باڵی به‌رگرییه، له هه‌موو گۆڵه‌کاندا به‌شداربوو.”
“پێویسته سه‌رنج بخه‌نه سه‌ر ئه‌لبا، به‌ڵام باڵدی هاوشێوه‌ی فڕۆکه‌یه، پێمانوابوو ئه‌مڕۆ باشترین کاته بۆ یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.”