ئەمریکا عێراق لە ریزبەندیی خراپترین ئەو وڵاتانەدا دادەنێت کە نابێت گەشتیان بۆ بکرێت

بەشی راوێژکاریی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، عێراق و شەش وڵاتی دیکەی عەرەبیی لە ریزبەندیی خراپترین وڵاتانی جیهان داناوە بۆ سەردانکردن و دەڵێت، “ئامۆژگاریتان ناکەین بۆ گەشتکردن بۆیان”، هۆکارەکەشی بۆ تیرۆر، تاوان و خۆپیشاندانەکان گەڕاندووەتەوە.

بەپێی راپۆرتێکی World Populationی ئەمریکی، ئەو وڵاتەنەی خراپترین دۆخیان هەیە بۆ گەشتکردن بۆیان و سەلامەت نین لەلایەن بەشی راوێژکاریی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە ڕیزبەندی کراون.

ریزبەندییەکە 21 وڵاتی جیهانی وەک خراپترین وڵاتان داناوە بۆ گەشتکردن کە عێراق و شەش وڵاتی دیکەی عەرەبیی تێدایە.

وڵاتەکان بریتیین لە، “ئەفغانستان، بیلاروسیا، بۆرکینا، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، هایتی، ئێران، عێراق، لیبیا، مالی، مەکسیک، میانمار، کۆریای باکوور، فەڵەستین، روسیا، سۆمال، باشووری سودان، سودان، سوریا، ئۆکرانیا، فەنزوێلا و یەمەن”.

باس لەوەشکراوە، هۆکاری دانانی عێراق لە ڕیزبەندیی خراپترین وڵاتانی جیهان بۆ سەردانکردن بۆ بوونی تیرۆر، خۆپیشاندانە بەردەوامەکان، توندوتیژی و ڕفاندن دەگەڕێتەوە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی لوبنان بۆ جاری حەوتەم شكستیهێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا

بابەتی دواتر

مووچەی لیوای 20ی پێشمەرگە لە بودجەی عێراقدا جێگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراندن دەستپێدەكاتەوە

دەرچووانی كۆلێج و بەشە پزیشکی و تەندروستییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی كوردستان كە دانیشتووی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن،…
Total
0
Share