بەرگریی شارستانیی هەولێر ئامادەكارییەكان بۆ رێگری لە لافاو ئاشكرادەكات

کاریگەری لافاوەكەی ساڵی رابردوو لە هەولێر

بەپێی پێشبینییەكان لە سبەینێوە شەپۆلێكی باران روو لە شارەكانی هەرێم دەكات، بەرگریی شارستانیی هەولێریش وردەكاریی ئامادەكارییەكان بۆ رێگری لە دروستبوونی لافاو ئاشكرادەكات.

سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەوەی پەیوەندی بە لافاوەوە هەبێت زیاتر لە مانگێك بەر لە ئێستا ئامادەكاریی خۆیان كردووە، لەڕووی ئامادەكردنی ماتۆڕی راكێشانی ئاو، جلوبەرگی بەر باران، ئۆتۆمبێلی بەرز و ئامادەكایی دیكە، ئەمەش تا كۆتاییهاتنی وەرزی زستان بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە ئامادەكارییەكانیش بۆ ئەو شەپۆلەی لە سبەینێوە دەستپێدەكات وتی، “تاقیكردنەوە بۆ ئامێر و كەلوپەلەكانیان دەكەن، جگەلەوەی مۆڵەتی كارمەندان نامێنێت و سەرجەمیان لە تیمە جیاجیاكان لە ئامادەباشیی تەواودەبن”.

دووپاتیشیكردەوە، پێشتر ئەگەر ئامادەكارییەكانیان 80% بێت لە سبەینێوە دەبێتە 100%، ئەوەش تەنها فەرمانگەكەی ئەوان ناگرێتەوە، بەڵكو بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی، ئاو و ئاوەڕۆش دەخرێنە دۆخی ئامادەباشییەوە و ئامادەدەبن بۆ هەر ئەگەرێك.

دەربارەی ئەوەی چی كراوە بۆ ئەوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو لافاو زیانی گەورەی لێنەكەوێتەوە، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر وتی، لە هاوینی رابردووەوە ئەو كەند و رێڕەوە سروشتییانەی زیادەڕەوییان تیاكرابوو، لابران، كەناڵەكانی تێپەڕبوونی ئاو گەورەتر كراون.

ئەوەشی وت، “چەندین پر گەورەتركران، وەك پردی گەڕەكی رۆشنبیری لە دارەتوو، لە ناو شاریش لە گەڕەكی تەیراوەوە تا نزیك ئەنجومەنی وەزیران سندوقی ئاوەڕۆ دروستكراوە، هەموو ئەوانە لە وەرزی هاوینی رابردوودا ئەنجامدراون”.

روونیشیكردەوە، سەرەڕای ئەوانە چەند پڕۆژەیەكی دیكە درێژخایەن هەن وەك دروستكردنی پۆند و حەفر، ئەوانە لە ساڵی داهاتوودا دەستپێدەكەن.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم شەپۆلەكە لە سبەینێوە دەستپێدەكات و لە کاتەکانی شەودا باران بارین لە زۆربەى ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەكات.

بابەتی پێشتر

یەكێتی كەسی یەكەمی سەرجەم لایەنەكان بانگێشتی كۆبوونەوە دەكات

بابەتی دواتر

كەسێك بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر پشوو راگەیەندرا

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بە هۆی ناسەقامگیری رەوشی کەشوهەواوە سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی رەسمییە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر…
Total
0
Share