تەرمی شیلان شەهبازیان دۆزرایەوە

پۆلیسی ویندسۆر رایگەیاند، تەرمی شیلان شەهبازیان-ی تەمەن 26 ساڵ کە کچە کوردێکی دانیشتووی کەنەدا بوو و زیاتر لە دوو مانگە بێسەروشوێن بوو، دۆزرایەوە.

دەزگای پۆلیسی شاری ویندسۆر-ی کەنەدا بڵاویکردەوە، تەرمی شیلان شەهبازیان هیچ شوێنەوارێکی دەستدرێژی و ئازاردانی پێوە نەبووە.

دوایین جار شەهبازیان لە 4/1/2025 لە نزیک شەقامی هورۆن چێرش و ریڤەرساید درایڤ وێست لە کەنەدا بینراوە و لە دوای ئەو رێکەوتەوە، بێسەروشوێن بووە.

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوببووەوە، ناوبراو لەلایەن گروپێکی مافیاییەوە رفێندراوە و دواتر کوژراوە، بەڵام تائێستا لە راپۆرتەکانی پۆلیسی کەنەدا، باسی لە شێواز و هۆکاری گیانلەدەستدانی شیلان نەکراوە.

خانەوادەی شیلان، لە ماوەی بێسەروشوێنبوونیدا باسیانلەوەدەکرد، ناتوانن بۆ سۆراغی کچەکەیان بچنە کەنەدا، بەوپێیەی ئێران هیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماسیی لەگەڵ کەنەدا نییە و تەنانەت لە رێگەی حکومەتی ئێرانیشەوە ناتوانن بڕۆن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە واشنتن لەگەڵ رێكخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ خاتوو ئەلیزابێس ریچارد، رێكخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی…
Total
0
Share