وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ هاوڵاتییان: خۆتان بەدووربگرن لە سیستمی غاز

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان روونکردنەوەیەکی لەبارەی سیستمی غازەوە بڵاوکردەوە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات دووربکەونەوە لە بەکارهێنانی سیستمی غاز، ڕاشیگەیاندووە، مۆڵەتیان بە هیچ کۆمپانیایەک نەداوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هاوخەمی بۆ قوربانییانی هەردوو ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە سلێمانی و دهۆک دەردەبڕێت راشیگەیاندووە، “هیچ مۆڵەتێکی بۆ دانانی سیستەمی گەرمکەرەوەی غازی ماڵان و کارگەکان و شوێنە تایبەتەکان بە هیچ کۆمپانیایەک نەداوە، کە بە دەر لە رێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2020 وەزارەتی ناوخۆ بێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “هەر مۆڵەتێکیش لە هەر شوێنێکەوە درابێت، بە بێ ئاگاداری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بووە، داوا لە هاوڵاتییان و کۆمپانیاکان دەکەین خۆیان لە بەکارهێنانی سیستەمی غاز بەدوور بگرن تا لە ڕێگای لێژنە تایبەتەکانەوە کاری پێویست ئەنجامدەدرێت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی بەکارهێنان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گرنگە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share