نێچیرڤان بارزانی گەیشتە کۆشکی ئیلیزێ لە پاریس

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی ئیلیزێ لە پاریس و لەگەڵ ئیمانیۆل ماکرۆن لە کۆبوونەوەدایە.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسی سەقامگیری و دۆخی ئەمنی لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆ بکرێت.

لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە پێشتر فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکردووە، “ئەم سەردانانە بۆ پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولایە و بە تایبەت پرسى سەقامگیرى لە عێراق و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و هەرێمى کوردستان و پرسى شەڕ دژى تیرۆر و روبەڕوبوونەوەى توندڕەوى و پرسى پێکەوە ژیان و پاراستنى پێکهاتە ئاینى و نەتەوەییەکان، یەکێکە لە ئامانجەکانى سەردانەکى شاندى هەرێم بۆ پاریس”.

ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە دوای سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان دێت بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و بڕیاریشە لە سەردانەکەدا پرسی ئاوارەکان و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ هەرێم لە تەوەری گفتوگۆکان دەبن.

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. پێنج كەس لەسەر كوشتنی ژنێك دەستگیركران

بابەتی دواتر

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بڕیاری نوێی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share