بومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاند

بومەلەرزەیەکی بەهێز کە گووڕەکەی نزیکەی شەش پلە بوو بە پێوەری ڕێختەر، شاری دوزجەی تورکیای هەژاند.

ئیدارەی کارەسات و ڕووداوە لەناکاوەکانی تورکیا ڕایگەیاندووە، بومەلەرزەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتژمێر 4:00ی بەیانی لە شارۆچکەی گۆل یاکا کە دەکەوێنتە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دوزجە ڕوویداوە و گووڕەکەی بەتەواوی 5.6 پلەی ڕێختەر بووە.

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئاشکرای کرد، تا ئێستا 20 کەس برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە یەکێک لە بریندارەکان دۆخی ناجێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: نەوتی کەرکوک لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکەین

وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاند، نەوتی کەرکوک لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکەین. حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، دوایین گۆڕانکارییەکانی…
Total
0
Share