“عومەر چاوشین چاوێكی لەدەستداوە و پێویستی بە یارمەتییە”

عومەر چاوشین

دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەك بۆی، پسپۆڕێك دەڵێت، هونەرمەند عومەر چاوشین چاوێكی لەدەستداوە و پێویستی بە یارمەتییە.

د. ئەحمەد یەحیا، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی چاو ڕایگەیاند، هونەرمەند عومەر چاوشین کە لای زۆربەمان ناسراوە، ئەو ئێستا لە خانەی بەساڵاچوانە لە هەولێر و پێویستی بە یەکێک هەیە تا یارمەتی بدات.

وتیشی، “بە داخەوە چاوێکی بە تەواوەتی لەدەستداوە بەهۆی ئاوی ڕەش، چاوەکەی تریشی تووشی ئاوی سپی بووە، سوپاس بۆ خوا نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوومان بۆ ئەنجامدا”.

عومه‌ر چاوشین له‌ ساڵى 1942 له‌ گه‌ڕه‌كى گۆیژەى شارى سلێمانى له‌دایكبووه‌ و له‌ ساڵى 1967 له‌ تیپی نواندنى سلێمانى بووه‌ته‌ ئه‌ندام.

لەماوەی كاری هونەریدا لە چه‌ندین فیلم و شانۆگه‌ریدا ڕۆڵى بینیوه‌، زۆربه‌ى جاریش له‌ نواندنه‌كانیدا ڕۆڵى ئافره‌تى بینیوه‌.

لە دیارترین كارەكانی، (پیسکەی تەڕپیر، جەنابی موفەتیش، ژن بە ژن، ماوتە کاولی کەی، كێچ و مامەخەمە).

بابەتی پێشتر

ئامارەکان قەبارەی کارەساتەکە پیشاندەدەن<br>زیاتر لە هەزار کەس لە پاکستان بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

پارێزگاری هەولێر: ئامادەکاری بۆ ڕێگری لە دروستبوونی لافاو دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا و سلێمانی ئاشكراكرا

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵدەدرێت گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و سلێمانی دەستپێبكاتەوە. سەفین دزەیی بەرپرسی…
Total
0
Share