وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق ئاشکرادەکرێت

بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، دوو رێگە بۆ خەرجکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق دانراوە.

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دوو شێواز و رێگە دانراوە بۆ خەرجکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق، رێگەیەکیان ئەوەیە ڤیزا کارد بۆ سەرجەم کارمەندانی کۆمسیۆن دروستبکرێت و لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە پارەکە بدرێتە کارمەندان، ئەگەر ئەو رێگەیە سەرکەوتوونەبوو بە هەمان میکانیزمی پێشوو لە رێگەی بانکەکانەوە پارەکە دەدرێتە کارمەندان”.

وتیشی، “ئێستا سەرقاڵی وردبینیکردنی ناوی کارمەندانین، هەموو هەوڵێک دەدەین پێش سەریساڵ پاداشتی کارمەندانی سەر سندوق دابەشبکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێکی پیرەمەگرون: کەناڵێکی پارتی بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاریانهێنام

گەنجێکی پیرەمەگرون، رایگەیاند، کەناڵێکی پارتی بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاریانهێنام. گەنجێکی پیرەمەگرون ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، کەناڵێکی پارتی بەناوی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کار بە تەوتین دەکەین کە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆراندایە نەک لایەنێکی دیاریکراو

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، بە پشتیوانیی خەڵک توانیمان کۆتایی بە تاكڕەوی بهێنین، قۆناغی داهاتووش بریتی دەبێت لە چەسپاندنی…
Total
0
Share