بڕیارێكی حكومەت لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان درێژكرایەوە

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بۆ جارێكی دیكە بڕیاری هەڵگرتنی باج و ڕسوومات لەسەر 14 ماددەی خۆراكی درێژكرایەوە و دەشڵێت، “ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی بڕیارەكە یاخود دانانەوەی باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان دەدات”.

ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، 1ی 10ی ئەمساڵ دوایین وادە بوو بۆ بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم تایبەت هەڵگرتنی باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان و لە سبەینێوە باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان دابنرێـتەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە بڕیاری هەڵگرتنی باج و ڕسوومات لەسەر ئەو 14 ماددە خۆراكییە درێژكرایەوە.

ئاشكرایكرد، “هەر كاتێك ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی هەڵگرتنی باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان دەدات یاخود دانانەوەی باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان جێبەجێدەكرێت”.

لە 16ی نیسانی ئەمساڵدا حكومەتی هەرێم هاوشێوەی حكومەتی عێراق بڕیاریدا باج و ڕسوومات لەسەر 14 ماددەی خۆراكی هەڵبگرێت بە مەبەستی بەرگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخەكانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەژی چەتۆ : کاتژمێر 12 مانگگیران کۆتاییدێت

سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان، رایگەیاند، “کاتژمێر 12 مانگگیران کۆتاییدێت”. ئەژی چەتۆ، سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: چەند کامێرایەکی دیکەی سەرپێچیی هاتوچۆ دەکەونەکار

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، چەند کامێرایەکی تۆمارکردنی سەرپێچیی هاتوچۆ دەکەونەکار. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی هاتوچۆ لە…
Total
0
Share