بەهۆی قارچکی ژەهراوییەوە چەند حاڵەتێکی نەخۆشیی لیستریا تۆمارکرا

ئەمریکا ژمارەیەک حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشیی لیستریای تۆمارکردووە کە نەخۆشییەکی بەکترییە، هۆکاری نەخۆشییەکە بەپێی بەدواداچوونەکان جۆرە قارچکێکی پیسبوو بووە بەو بەکتریایە.

سەنتەری چاودێری و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، زیاتر لە دوو کەس لەماوەی کەمتر لە پێنج کاتژمێردا تووشی نەخۆشییەکە بوون و هۆکارەکەی جۆرە قارچکێکی پەل درێژە کە ژەهراوییە.

CDC ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری هەیە ژمارەی راستەقینەی تووشبووەکان زۆر زیاتر بێت لەوەی تۆمارکراوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی CDC هەندێک لەوانەی تووشدەبن ئەگەری هەیە بەبێ چاودێریی پزیشکی چاکببنەوە.

ناوەندە ئەمریکییەکە دەڵێت، هۆکاری تووشبوونی ئەو کەسانە قارچکی جۆری ئینۆکی-یە، کە ژەهراوی بووە بەو جۆرە بەکتریا.

نەخۆشیی لیستریا نەخۆشییەکی بەکترییە و لە بەکتریای لیستریاوە تووشی مرۆڤ دەبێت، هۆکارەکانی گۆشتی نەکوڵاو و هەندێک خۆراکی پیسبوون بە بەکتریاکە، دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خوێن، هەروەها ژەهراوی بوونی پەردەی مێشک لە کەسی تووشبوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی سوپاسی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکات لەبەرامبەر ئەرکەکانیان. لە نووسراوێکدا کە دکتۆر سەباح هەورامی…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی عێراق لەبارەی گەیشتنی ڤاکسینەوە ڕونکردنەوە دەدات

وەزیری تەندروستیی عێراق ئاشکرایکرد، وەزارەتەکەی ڕێککەوتنی تەواوی کردووە بۆ گواستنەوەی ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەر- بیۆنتیک و ئامادەکارییەکانیش تەواوبوون. حەسەن…
Total
0
Share