گنابری: بەتەمای لووتکەین، بەڵام ئاسان نییە

سێرج گنابری، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێیوایە ئەرکیان لە مۆندیالی قەتەر ئاسان نییە، بەڵینیش بە هاندەران دەدات قەرەبووی شکستی مۆندیالی ڕووسیا بکەنەوە.

ئەستێرەکەی بایرن میونشن دەڵێت، “دەمانەوێت تۆڵە لە ئیسپانیا بکەینەوە و لێیان ببەینەوە، یاریی ئێمە و ئەوان لە کۆمەڵەکەماندا یەکلاکەرەوە دەبێت و لووتکەی گرووپەکە دەردەخات.”

هەروەها دەڵێت، “دۆخەکە لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکاندا زۆر قورس دەبێت، لەبەرئەوەی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای لاتین بەتایبەت لەم مۆندیالەدا زۆر بەهێزن، لە نموونەی بەڕازیل و ئەرجەنتین.”

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە کۆمەڵەی پێنجەمدا کێبڕکێی هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا، کۆستاریکا و ژاپۆن دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share