وردەكاریی دۆخی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی لە لیشبۆنە كاتەكانی بەسەر دەبات و چاوەڕێی ئەوە دەكات خۆرخی میندێزی بەڕێوەبەری كارەكانی، داهاتووی بۆ یەكلایی بكاتەوە.

ڕۆژانە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ماڵەكەی خۆی لە لیشبۆنە لەكاتژمێر 9ی بەیانییەوە ڕاهێنانەكانی دەستپێدەكات و پێنج و شەشی ئێوارە دەست هەڵدەگرێت.

بڕیاری كۆتایی ڕۆناڵدۆ ئەوەیە نەگەڕێتەوە بۆ مانچستەر یونایتد و نایەوێت بە هیچ شێوەیەك لە چامپیۆنز لیگ داببڕێت.

چاوەڕێش دەكات میندێزی بەڕێوەبەری كارەكانی، یانەیەكی بەهێزی بۆ بدۆزێتەوە كە ڕكابەری چامپیۆنز لیگ بكات.

تا ئێستا ڕۆناڵدۆ لە هەردوو یانەی بایرن میونشن و ڕیاڵ مەدرید بێ هیوا بووە و دەنگۆی ئەوە هەیە كە ئەتلەتیكۆمەدرید لە ڕكابەرییەكە بێتە پێشەوە.

بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 31ی مانگی هەشت دادەخرێت و هێشتا كاتی تەواو لەبەردەم ڕۆناڵدۆدا هەیە بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی یەكلایی بكاتەوە.

ڕۆناڵدۆ ئێستا تەنها یەك گرێبەست لەبەردەستییەتی ئەویش گرێبەستی یانەیەكی سعودییە و ڕاستەوخۆ ڕەتكرایەوە.

جگە لەو گریبەستە هیچ گرێبەستێك لە یانەیەكی گەورەی ئەوروپاوە نەهاتۆتە بەردەست ڕۆناڵدۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share