دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکەی دهۆک راگەیەندرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان  ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکەی شاری دهۆکی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە چوار گیانلەدەستدان و زیاتر لە 33 بریندار هەن.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، تەقینەوەی سەمونخانە و بەشەناوخۆییەکەی دهۆک بوو بە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس و برینداربوونی 33 کەسی دیکە کە ئەندامانی هێزەکانی پۆلیس، خوێندکار و هاوڵاتیی تێدایە.

ئەو دوو پۆلیسەی لە تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە بە ناوەکانی، رائید عه‌لی به‌رواری، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی دهۆك و پۆلیسێك به‌ناوی غه‌فور عومه‌ر دێرگژنیكی بوون.

لەبارەی تەقینەوەکەوە عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، تەقینەوەکە بەهۆی تانکیی غازەوە بووە لە بەشەناوخۆییەکی شاری دهۆک.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو لە شاری سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی تانکی غازی ماڵێکەوە  لە گەڕەکی کازیوە، 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 13 کەسیش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر ڕونکردنەوەیەک لەبارەی هەڵکوتانە سەریان بڵاودەکاتەوە

نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر، ڕایگەیاند چەند کەسێک شەوی ڕابردوو هەڵیانکوتایە سەر نەخۆشخانەکەمان دوای ئەوەی کەسێکیان بەهۆی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا، ئێمە…
Total
0
Share