لە سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەسێک و بریندارکردنی دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد کە هێرشیان کردبووە سەر کەسێک و برینداریانکردبوو.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکردووە کە هێرشی کراوەتەسەر و تەقەی لێکراوە و بریندراکراوە، بۆ ئەو مەبەستە لیکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

ئاماژە بەوەکراوە، کە تۆمەتبارەکان کە سێ کەس بوون دەستگیرکراون و دەستگیراوە بەسەر چەکی تۆمەتبارەکانیشدا.

ناسنامەی تۆمەتبارەکان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ئاشکرا کراوە بەناوەکانی، ز ، غ ، م لەدایكبووی 1991، ش ، ب ، ن لەدایكبووی 1990، ب ، ن ، ع لەدایكبووی 1967، لە ئێستادا سەرجەمیان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندنەوەی گروپێکی مەترسیداری د.ا.عـ.ـش رادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندنەوەی گروپێکی مەترسیداری چەکدارانی داعـ.ـش، بەناوی کەتیبەی پێنجی سەلمانی فارسی رادەگەیەنێت. دەزگای ئاسایشی هەرێمی…
Total
0
Share