حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران هاتەدەنگ

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران هاتەدەنگ و رایگەیاند، سەقامگیریی ھەرگیز لە ڕێگەی توندوتیژییەوە دەستەبەر نابێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە توندترین شێوە ھێرشی شەوی رابردووی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین، پێشێلکاریی بەردەوامی سەروەری عێراق و ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و پێشێلکردنێکی ئاشکرا و زەقی یاسا وڕێسا نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندی دراوسێیانەیە”.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین، ئەم شاڵاوە لە دژی ھەرێمی کوردستان رابگرێت، چونکە سەقامگیریی، ھەرگیز لە رێگەی توندوتیژییەوە دەستەبەر نابێت”.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، “حکومەتی ھەرێمی کوردستان، داوا لە دۆست و ھاوبەشانی لە حکومەتی فیدراڵی و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە گشتی دەکات، کە ھەڵوێستێکی روون و راشکاویان بەرامبەر ئەم ھێرشە بەردەوامانەی ئێران ھەبێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە درەنگانی شەوی رابردوو، جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامی ئێران بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە چەند شوێنێکی هەرێمی کوردستان بۆردومان کردەوە.
لە بۆردومانەکانی شەوی رابردوودا چەند کەسێک لە پێشمەرگەکانی حدکا زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتەوە.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لە هەولێر بەشداریی یادكردنەوەی "رۆژی شەهیدی یەكێتی"ـی كرد

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا پڕکردنەوەی سێ پۆستی بەتاڵ رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ حاڵەتی کۆلێرا لە دهۆک تۆمارکرا

بەڕێوەبەری تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، سێ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆمارکراوە و ژمارەیەکی دیکەش گوماندەکرێت تووشبووبن. ئەڤرەسیاب موسا بەڕێوەبەری…
Total
0
Share