بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، سبەی سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “سبەی سێشەمەم ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاوی هەرێم و ناوچە شاخاوییەکانی سنووری بادینان”.
ئاشکراشی کردووە، “پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە یەک تا دوو پلە”.