سۆران عومەر: مەنسوڕ بارزانی نەوتی كێڵگەیەك دەبات و دەیفرۆشێت

سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت، “مەنسوڕ مەسعود بارزانی نەوتی كێڵگەی عەین زالە دەبات و دەیفرۆشێت، پارتی بە هاوبەشی لەگەڵ زاواكەی ئەردۆغان نەوت هەناردەی دەرەوە دەكات و داهاتەكەی نادرێت بە حكومەت”.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چەندین زانیاریی لەبارەی كێڵگەی نەوتی عەین زالە و بەقاچاخبردنی نەوت بۆ ئێستا ئاشكراكرد و رایگەیاند، مەنسوڕ مەسعود بارزانی نەوتی كێڵگەی عەین زالە دەبات و دەیفرۆشێت.

وتیشی، بەرهەمی نەوتی ئەو كێڵگەیە 12 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە و لە لایەن كۆمپانیای “ستێر گرووپ”ـەوە لە بازاڕی ناوخۆدا دەفرۆشرێت و داهاتەكەی ناگەڕێندرێتەوە بۆ حكومەت.

سۆران عومەر جەختیكردەوە لەوەی نەوتی عەین زالە هیچی بۆ حكومەت نییە و ئەوەی بۆ حكومەت تەرخانكراوە و بڕیارە پێیبدرێت، یەكسانە بە سفر و كەس ناتوانێت بچێتە عەین زالە و بەداواچوون بۆ ئەو دۆسیەیە بكات.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایكرد، “پارتی نەوت لە سوریا دەكڕێت و لە دەروازەی سنووریی مەعبەر وەلیدەوە بە هاوبەشی لەگەڵ زاواكەی ئەردۆغان، نەوتەكە دەهێنرێت و بە توركیادا دەبرێتە بازاڕەكانی جیهان”.

راشیگەیاند، “جگە لە نەوت، لەو دەروازە سنوورییەوە ئاژەڵ و شمەك و كەرەستەی جۆراوجۆر كە حكومەتی هەرێم هیچ كۆنترۆڵی بەسەریاندا نییە هاتوچۆیان پێدەكرێت”.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: ڕێگا نادەین قەیرانی غاز لە سلێمانی سەرهەڵبدات

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەكی نوێ: چڕیی سپێرمی پیاوان لە سەرتاسەری جیهاندا دابەزیووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share