کەریم بنزیمە باسی شێوازی پێکانەکەى کرد

کەریم بنزیمە باسی لەوە کرد کاتی پێکانەکەشی دەیتوانی یاریی بکات بەڵام لە ڕووی جەستەییەوە لەسەدا سەد ئامادە نەدەبوو.

بنزیمە دوپاتیکردەوە یاریی نەکردنەکەى لە ژێر ڕێنمایی تیمی پزیشکی یانەى ڕیاڵ مەدرید بووە.

ئاماژەى بەوەشدا کە ئێستا گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی چارەسەری پێکانەکەی و هەست بە ئازار ناکات لە کاتی یاریکردندا.

بینزیمە ئەم وەرزە لە 10 یاریی یانەى ڕیاڵ مەدرید بێ بەش بووە و لە سێ یاریی ڕابردوشدا نەیتوانیوە یاریی بکات.

بابەتی پێشتر

هازارد لە یەک حاڵەتدا لە ڕیاڵ مەدرید دەڕوات

بابەتی دواتر

12 کەس بە تاوانی تیرۆر و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر سزادران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواردیۆ لە سیتی ناڕوات

گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی دوپاتیکردەوە کە لە پێشوو دڵنیاترە لەوەى لە سیتی دەمێنێتەوە. لەسەر ئەو تۆمەتانەى دوچاری مانچستەر…
Total
0
Share