ڕیاڵ چی کردووە؟ چێڵسی لەپلانیدایە تۆڵە لە ڕیال مەدرید بکاتەوە

بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی چێڵسی، ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر ئامادەنییە بۆندەکەی نوێبکاتەوە، ئەو بڕیارەش بەرپرسانی یانەی چێڵسی-ی ئینگلیزی توڕەکردووە.

بۆندی ڕۆدیگێر تاوەکو هاوینی 2022 لەگەڵ یانەی چێڵسی بەردەوامیدەبێت، لەدوای ئەو وادەیە کۆتاییدێت و دەتوانێت بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید بەسەرپەرشتیی فلۆرنتینۆ پێرێز هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە چڕکردووەتەوە، ئەگەر بۆندەکە سەرکەوتووبێت، هاوشێوەی داڤید ئالابا بێبەرامبەر پەیوەندی بە زەبەلاحەکەی ئیسپانیاوە دەکات.

لەبەرامبەردا ڕۆژنامەی “ئیل ناسیوناڵ”ی ئیسپانی بڵاویکردووتەوە، بەڕێوەبەرانی چێڵسی پەیوەندییان بە کاسیمێرۆی بەرازیلی-یەوە کردووە، ئامادەییان دەربڕیوە مووچەی ساڵانەی بەبڕی 60 ملیۆن یورۆ بۆ تەرخانبکەن، تەنانەت مەرج و وردەکاریی بۆندە ئامادەکراوەکەیان پێشکەشی لێپرسراوی کارەکانی کردووە، کە لەئەگەری واژووکردنیدا دەبێتە یەکێک لە گرانبەهاترینەکانی بواری تۆپی پێ.

کاسیمێرۆ ماوەی هەشت ساڵە درێسی مێرەنگی پۆشیوە، لەو ماوەیەدا بووەتە یەکێک لە کۆڵەکەکانی پێکهاتەی یانەكە و چەندین جار دووپاتیانکردووەتەوە، کە دەستبەرداری نابن.

بابەتی پێشتر

هامیڵتۆن لەڕیزبەندیی گرانبەهاترینەکاندا پێش ڤێرشتاپن کەوتووە

بابەتی دواتر

چەندین گوندی مێرگەسوور زیاتر لە مانگێکە مامۆستای ئایینییان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share