سانچێز پلانی (B)یە.. لاپۆرتا پلانی سەرەکیی چییە و کێ دەکڕێت؟

ڕێککەوتنی ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ ئەلێکسیز سانچێزی هێرشبەری چیلی، پلانی یەدەگە و پلانی سەرەکی بریتییە لە کڕینی هێرشبەرێکی لاوی بەتوانا.

بەپێی زانیارییەکانی گابریێل سانز، ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، بابەتی ڕێککەوتن و هەوڵەکانی خوان لاپۆرتا بۆ گەڕاندنەوەی ئەلێکسیز سانچێز بۆ کامپ نو، بابەتێکی لاوەکییە و پلانی سەرەکیی یانەکە نییە.

ڕۆژنامەنووسەکە ئاشکرایکردووە، کە ئیدارەی بارسا هەوڵی سەرەکییان بە ئاراستەی فیران تۆرێس، هێرشبەری ئیسپانیی یانەی مانچستەر سیتی-یە، ئەو یاریزانە تەمەنی 21 ساڵە و داهاتوویەکی پرشنگدار چاوەڕوانیدەکات، بەپێچەوانەی سانچێزەوە کە تەمەنی گەیشتووەتە 32 ساڵ.

خوان لاپۆرتا و هاوکارانی دەزانن گواستنەوەی تۆرێس 60 ملیۆن یورۆی تێدەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەییان نیشانداوە کارتی لوک دی یۆنگ بۆ ئاڵوگۆڕکردن و کەمکردنەوەی نرخەکە بەکاربهێنن، ئەگەر ئیدارەی سیتی بە پێشنیازەکەیان قایلبێت، لە ئەگەری شکستهێنانی ئەو بۆندەشدا، لە دوایین ساتەکاندا بڕیار لە گەڕانەوەی ئەلێکسیز سانچیز دەدەن.

یانەی بەرشلۆنە بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە ناچاربوو دەستبەرداری سێرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەری ئەرجەنتینی ببێت، بۆیە گواستنەوەی فیران تۆرێس و ئەلێکسیز سانچێز دەچێتە خانەی جێگرتنەوەی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە و گرنگە بەلایانەوە لە زستانی 2022 بۆندەکە واژووبکرێت.

بابەتی پێشتر

کۆرۆنا گەڕایەوە.. ئەگەر هەیە خوولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا ڕابگیرێنەوە

بابەتی دواتر

کەی دابەزینی کێش مەترسیدارە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share