دوو مووشەک لە خاکی پۆڵەندا کەوتنە خوارەوە

درەنگانی شەوی رابردوو دوو مووشەک لەناو خاکی پۆڵەندا و لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان کەوتونەتە خوارەوە و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

میدیاکانی پۆڵەندا بڵاویانکردەوە، “درەنگانی شەوی رابردوو دوو مووشەک لە شاری بریۆدۆفی هاوسنووری ئۆکرانیا کەوتوونەتە خوارەوە و بە هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە”.

هاوکات لە دوای رووداوەکە بەرپرسانی وڵاتەکە دەستی تۆمەتیان بۆ رووسیا راکێشا و وەزارەتی بەرگری رووسیاش لای خۆیەوە ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە و رایگەیاند، “ئەوەی دەوترێت سوکایەتیپێکردنێکی بەمەبەستە”.

ئاشکراشی کرد، “ئێمە بەرپرس نین لە کەوتنەخوارەوەی ئەو مووشەکانە و مووشەکەکانیش بەرهەمی وڵاتەکەمان نین”.

لە لایەکی دیکەوە و لە بارەی هەمان رووداوەوە، بڕیارە ئەمڕۆ ناتۆ لەسەر داوای حکومەتی وارسۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامبدات.

بابەتی پێشتر

ترەمپ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا خۆی کاندید کردەوە

بابەتی دواتر

تەقینەوەیەکی دیکە ئیستانبوڵی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فنلەندا مووشەك لە ئیسرائیل دەكرێت

وەزارەتی بەرگریی فنلەندا دەڵێت، وڵاتەكەی مووشەكی كورت و درێژمەودا لە كۆمپانیایەكی ئیسرائیلی دەكرێت. ئەو كۆمپانیایەی فنلەندا مووشەكەكانی لێدەكرێت…
Total
0
Share