یەکێتیی ئەوروپا 100 هەزار یۆرۆ بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دابیندەکات

یەکێتیی ئەوروپا 100 هەزار یۆرۆ بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری سلێمانی، کەرکوک و نەینەوا دابیندەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، یەکێتیی ئەوروپا لە رێگەی مانگی سووری عێراقەوە، 100 هەزار یۆرۆ بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری سلێمانی، کەرکوک و نەینەوا دابیندەکات و هەر لە رێگەی مانگی سوورەوە هاوکارییەکان دابەشدەکات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هاوکارییەکە بەسەر 16 هەزار زیانلێکەوتوودا دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share