لوتکەی G20 لە ئیندۆنیزیا دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ لوتکەی وڵاتانی G20 لە دوورگەی بالی ئیندۆنیزیا دەستیپێکرد و سەرۆکی وڵاتەکەش لە وتارێکدا داوایکرد لە پێناو نەوەکانی داهاتوو کۆتایی بە جەنگ بێت.

ئەمڕۆ سێشەممە لوتکەی G20 لە کۆمەڵگەی نوسا دوا لە دوورگەی بالی لە ئیندۆنیزیا بە بەشداری دیارترین سەرۆکەکانی جیهان دەستیپێکرد و جۆکۆ ویدۆدۆ سەرۆکی ئیندۆنیزیا وتاری دەستپێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، “ئەمە هاوبەشییەکی نموونەییە کە وڵاتەکەمان میواندای ئەم لوتکەیە بکات، ئێمە هەست بەوە دەکەین دەبێت چالاکی گەورەمان هەبێت تا بتوانین لێرە لەم هۆڵەدا لەگەڵ ئێوەدا دابنیشی”.

وتیشی، “لە پێناو نەوەکانی داهاتوومان پێویستە کۆتایی بە جەنگ بێت، ئەمە بەرپرسیارێتی نییە بەرامبەر گەلەکانمان بەڵکو بەرپرسیارێتی ئێمەیە بەرامبەر هەموو خێزانەکانی ئەم جیهانە”، بێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات مەبەستی کام جەنگەیە.

پێشبینی دەکرێت لە یەکەم رۆژی کۆبوونەوەکانی لوتکەدا رۆشنایی بخرێتە سەر ئاسایشی خۆراکی جیهان و ئاسایشی وزە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆشكی سپی: دەستلەكاركێشانەوەی جۆنسن كاریگەری لەسەر پشتیوانییەكانی ناتۆ بۆ ئۆكرانیا نابێت

وتەبێژێك بەناوی كۆشكی سپی ئەمریكاوە ڕایگەیاند، دەستلەكاركێشانەوەی بۆریس جۆنسن، لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كاریگەری لەسەر كارەكانی تایبەت…
Total
0
Share