تەقەکەرێک لە مۆڵێکی ئەمریکا هەشت کەس دەکوژێ

پۆلیسی ئەمریکا ڕrایگەیاند، چەکدارێک لە نزیک مۆڵێکی بەناوبانگی باکووری شاری داڵاس لە ویلایەتی تەکساس، تەقەی هەڕەمەکی کردووە و بەهۆیەوە هەشت کەس کوژراون و لانیکەم حەوت کەسی دیکەی برینداربوون.

برایان هارڤی، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری ئالن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چەکدارەکە بەتەنیا بووە و لە کاتی هەوڵی دەستگیرکردنیدا لەلایەن ئەفسەرێکی پۆلیسەوە کوژراوە، دوای ئەوەی لە دەرەوەی مۆڵی ئالن پریمیۆم ئاوتلێتس لە شاری تەکساس دەستیکردووە بە تەقەکردن.

کۆمپانیای مێدیکاڵ سیتی هێڵت کەیر رایگەیاندووە، سەنتەرە پزیشکییەکانی ناوچەکە هەشت برینداریان بۆ رۆیشتووە، کە تەمەنیان لە نێوان پێنج بۆ 61 ساڵدایە.

گرتە ڤیدیۆییەکان دەریانخستووە کە سەدان کەس بە بێ هیچ زیانێک لە مۆڵەکە چوونەتە دەرەوە.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا ئەو تەقەکەرە بەشێوەی هەڕەمەکی و لە هەموو لایەکەوە تەقەی کردووە و بەهۆیەوە هەشت کەس کوژراون.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: خێرایی با زیاددەکات و تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەسێک و برینداربوونی بە سەختی کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها کحولم خواردووەتەوە.. سەرۆک وەزیرانی فینلەندا بەهۆی بەشداری لە ئاهەنگێک پشکنینی ماددەی هۆشبەر دەکات

سەرۆک وەزیرانی فینلەندا ئاشکرایکرد، پشکنینی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری ئەنجامداوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڤیدیۆی بەشداریکردنی لە ئاهەنگێکدا بڵاوبووەوە کە…
Total
0
Share