تیمێكی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی گەیشتە شاری وهان

تیمێكی سەربە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی گەیشتە شاری وهانی چین، دەیەوێت لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكۆڵێتەوە.

وەك ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، تەلەفزیۆنی فەرمی چین ئاشكرایكردووە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی كانونی دووەم، تیمێك لە زانایانی سەربە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، گەیشتووەتە شاری وهان بۆ لێكۆڵینەوە لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو تیمە ماوەی یەك مانگ لەو شارە دەبێت، كە دەكەوێتە ناوەڕاستی چین و لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019دا وەك یەكەم شوێنی جیهان ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایدا سەری هەڵدا.

ئاژانسەكە ئەوەشی ئاماژە پێكردووە، ئەو زانایانەی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەیانەوێت لەو تۆمەتانە بكۆڵنەوە كە چینیان پێ تۆمەتبار كراوە، بەتایبەت لەلایەن واشنتنەوە بە سەرچاوەی پەتاكە ناو براوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق لەگەڵ ژەمی سێیەمدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن

بەرپرسێكی تەندروستیی عێراق لەگەڵ بەكارهێنانی سێیەم ژەمی ڤاكسینی دژەكۆرۆنایە، دەڵێت، كاریگەرییەكانی ئۆمیكرۆن لەسەر تووشبوو كەمدەكاتەوە. هەیسەم ئەلعوبەیدی، بەڕێوەبەر…
Total
0
Share