لە ئیستانبوڵ تەقینەوەیەك روویدا

تەقینەوەیەك لە شەقامی ئیستیقلال لە ناوچەی تەقسیمی ئیستانبوڵ روویدا و بەهۆیەوە 11 كەس برینداربوون.

میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە، كەمێك پێش ئێستا تەقینەوەیەك لە شەقامی ئیستیقلال لە ناوچەی تەقسیمی ئیستانبوڵ روویدا و تائێستا زانیاریی ورد لەسەر تەقینەوەكە نەزاندراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەهۆی تەقینەوەكەوە 11 كەس برینداربوون و هێزە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share