بۆ ئەمساڵی خوێندن پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكارانی زانكۆ خەرجدەكرێت

یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران ڕایدەگەیەنێت، دوای تەواوبوونی ڕێكارەكان لە ئەنجومەنی وەزیران بە زووترین كات پاڵپشتی دارایی خوێندكاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن خەرجدەكرێت كە بڕیاروایە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە تاوەكو مانگی حوزەیران دەرماڵەكە بە خوێندكاران بدرێت.

د. پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران ڕایگەیاند، سەبارەت بە دەرماڵەی خوێندكاران بۆ ئەمساڵی خوێندن لە 7ی 9ی 2022 و لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆی لەبارەوە كراوە و لە 10ی 10ی 2022 دیوانی ئەنجومەنی وەزیران یاداشتی ئاراستەی وەزارەتی دارایی كردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد لە 8ی 11ی 2022 و لە كۆبوونەوەی ھاوبەشی وەزیرانی خوێندنی باڵا و دارایی لاری نەبوونیاندا لەسەر خەرجكردنی پاڵپشتی دارایی خوێندكاران داوە، دوای تەواوبوونی رێكارەكان لە ئەنجومەنی وەزیران بە زووترین كات پاڵپشتی دارایی خوێندكاران دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە كە بڕیاروایە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە تا وەكو مانگی حوزەیران خەرجبكرێت و بڕی 5 ملیار دیناری مانگانە لەسەر بودجەی ئاسایی هاوشێوەی پێشتر بە بڕی 40 بە 60 هەزار دینار خەرجدەكرێت.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتی قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكان دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

دادوەرانی عێراق بەشێک لە مووچەکانیان دەبەخشنە هاوپیشەکانیان لە لوبنان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە رانیە دەستگیرا بەسەر بڕێكی زۆر شیرینی خراپبوودا و خرایە ناو ئاوی دەربەندی رانیەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، دەستگیرا بەسەر زیاتر لە تۆنێک شیرینی خراپبوودا و شوێنەکەش داخرا. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share