دوای سێ ساڵ تۆمەتبارانی دزینی 50 ملیۆن دینار دەستگیرکران

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە تۆمەتبارن بە دزینی 50 ملیۆن سێ ساڵ لەمەوبەر لەناو بازاڕی قەڵادزێ.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، “پاش ئەوەی لە رۆژی 11ی ئابی 2020 هاوڵاتییەک کە ئیشی ئاڵوگۆڕی دراو دەکات لەناو بازاڕی قەڵادزێ سکاڵای تۆمار کرد بە وتەی خۆی پەنجا ملیۆن دیناری لێدزراوە دەستبەجێ لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستکرا بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و دەستبەجێ تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا تۆمەتبارەکە دانی نا بە تاوانەکەیدا و بە وتەی خۆی لەگەڵ دوو تۆمەتباری تر بە بەرنامە پارەکەیان لەو هاوڵاتییە رفاندووە، لە هەمانکاتدا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر بەگوێرەی ماددەی 443 راگیرکراوە، هەوکات فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو تۆمەتبارەکەی تر دەرکرد کە بە هاوبەشی لەگەڵ تۆمەتباری تردا تاوانەکەیان ئەنجامداوە، دوای چەند کاتژمێرێک لە رووداوەکە لە دەربەندی رانیە دەستگیراوە بەسەر ماتۆڕسکیلێکدا کە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە بەکارهێندراوە”.

ئاشکراشیکرد، “دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر رووداوەکەدا تواندرا دوو تۆمەتبارەکەی تردەستگیربکرێن کە دانیشتووی شاری هەولێر بوون و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و دەرکەوتووە ئەوان پارەکەیان دزیوە و دواتر لە نێوان خۆیاندا دابەشیان کردووە.

لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر راگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

لە ئەمڕۆوە وەزارەتی کشتوکاڵ باج لەسەر هەنار و سێوی هاوردەکراو دادەنێت

بابەتی دواتر

عەلی حەمە ساڵح: لە هەولێر دەیان هەزار شوقە و گەڕەک مەترسیی نەمانی ئاویان لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share