ئەو گەنجەی هەرێم کە لە ئێران درایە بەر چەقۆ گیانیلەدەستدا

بەشار فایەق ئەو گەنجەی هەرێمی کوردستان کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە شاری ئەهوازی ئێران درایە بەر چەقۆ گیانیلەدەستدا.

ئەمڕۆ سێشەممە بەشار فایەق، ئەو گەنجەی هەرێمی کوردستان کە خەڵکی ناحیەی بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک بوو و چەند رۆژێک لەمەوبەر لە شاری ئەهوازی ناوەندی پارێزگای خوزستان لەلایەن چەند کەسێکەوە درایە بەر چەقۆ گیانیلەدەستدا.

بەشداری تەمەن 21 ساڵ ماوەی دوو ساڵ بوو بەمەبەستی خوێندن رووی لە ئێران کردبوو و خوێندکاری قۆناغی دووەمی کۆلێژی پزیشکی یەکێک لە زانکۆکانی شارەکە بوو.

رۆژی سێی ئەم مانگە لە یەکێک لە پارکەکانی نزیک لە زانکۆکەی بەشار لەلایەن چەند کەسێکەوە بە چەقۆ هێرشکرایە سەری و وێڕای برینداربوونی بە سەختی هێرشبەرەکان مۆبایلەکەیان بردبوو و هەڵاتبوون.

بە وتەی کەسوکارەکەی بەشار کێشەی لەگەڵ هیچ کەس نەبووە و هێرشکردنە سەریشی هیچ پەیوەندییەکی بە دۆخی سیاسی ئێستای ئێرانەوە نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تانكەرێكی گواستنەوەی نەوتی حكومی وەرگەڕا و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە رایدەگەیەنێت، تانكەرێكی گواستنەوەی نەوتی حكومی وەرگەڕا و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە كە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کۆبووەوە. لە…
Total
0
Share