لەتیف نێروەیی: تەوتین مافی رەوای مامۆستایانە و دەبێت جێبەجێبکرێت

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تەوتین مافی رەوای مامۆستایانە و بڕیاری دادگای فیدراڵییە، هەربۆیە دەبێت جێبەجێبکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەمیشە لەگەڵ ماف و داواکارییەکانی مامۆستایاندا بووە و بەردەوام هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەی داوە، لەگەڵ ئەوەشداین هەموو توێژەکان بە شێوازێکی مەدەنیانە داوای مافەکانیان بکەن.

دەشڵێت، “بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سەردانەکانیدا بۆ بەغداد، بەشێكی سەرەکی ئەجێندای سەردانەکەی تایبەت بووە بە چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی ڕەئوف: قبوڵی ناکەین بەهۆکاری لێبڕین کێشە بۆ مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دروستبکرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، ڕایگەیاند، قبوڵی ناکەین بەهۆکاری لێبڕین کێشە بۆ مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دروستبکرێت. عەلی…
Total
0
Share