وەزارەتی كارەبا: كارەبای بەرزاییەكانی قەیوان كرایە پریپەید

وەزارەتی كارەبا بڵاویكردووەتەوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانییەوە دانیشتووانی بەرزاییەكانی قەیوان ئاگاداركراونەتەوە كە كارەباكەیان كراوەتە پریپەید.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانییەوە دانیشتووانی بەرزاییەكانی قەیوان ئاگاداركراونەتەوە كە كارەباكەیان كراوەتە پریپەید.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە بۆ كڕینی كارتی كارەبا و وەرگرتنی ئامێری (CIU) بۆ پڕكردنەوەی باڵانسی یەكەی كارەبا سەردانی ئۆفیسی كۆمپانیای (EDMI) لەناو كۆمەڵگەی بەرزاییەكانی قەیوان بكەن، بۆ ئەوەی بێكارەبا نەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: هەشت حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆماركراوە

وەزیری تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، تائێستا هەشت حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركراوە و دەشڵێت، رێككارەكان توندوتۆڵ كراوە. سامان…
Total
0
Share