تاکە دەروازەکەی نێوان ڕۆژئاوا و هەرێم کرایەوە

بەپرسی خاڵی سنووری پێشخابوور لەبەری هەرێمەوە، ئاشکرایکردووە، دوای زیاتر لە مانگێک داخستنی ئەمڕۆ دەروازە سنوورییەکە کراوەتەوە.

شەوکەت بەربەھاری، بەرپرسی خاڵی سنووریی پێشخابوور ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ ئەو خاڵە سنوورییە بۆ ڕەوانەکردنی ھاوکاریی مرۆیی و کارمەندانی رێکخراوە خێرخوازییە بیانییەکان کراوەتەوە، بۆ ئەوەی ھاوکاری بۆ خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان ڕەوانە  بکرێت و خۆشیان سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن”.

ماوەی زیاتر لە مانگێکە دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەروازەی سنووری پێشخابووری داخستووە، بە بیانووی ئەوەی لایەنگرانی پەکەکە هێرشیانکردووەتە سەر خاڵە سنوورییەکە.

پێشتر سایتی “مۆنیتۆر”ی ئەمریکی ئاشکرایکردبوو، پارتی دیموکراتی کوردستان مەرجی هەیە بۆ کردنەوەی خاڵە سنوورییەکە، لەناو مەرجەکاندا باس لە دوورخستنەوەی پەکەکە لە خاڵە سنوورییەکە کراوە و هاوکات داواکراوە “دەزگای خێرخوازی بارزانی” بچیتە ڕۆژئاوای کوردستانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوە لەبارەی سزادانی مامۆستایان دەدرێت، نووسراوێك بۆ حكومەت دەنێردرێت

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی مەكتەبی تەنفیزی بەڕێوەچوو و یەكێك لە تەوەرەكان بابەتی مووچەی مامۆستایان…
زیاتر ببینە

دەوڵەت باخچەلی: با مافی هیوا بە ئۆجـ.ـەلان بدرێت و دەمیرتاشیش بگەڕێتەوە ماڵەوە

دەوڵەت باخچەلی رایدەگەیەنێت، تورکیای بـ.ـێتیرۆر ئامانجی ئێمەیە، کورد تەنیا پـ.ـەکـ.ـەکە و یـ.ـەپـ.ـەگـ.ـە نییە. دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی…
Total
0
Share