12 پەرلەمانتار كشانەوە لە پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەنن

پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری و ژمارەیەك لە ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان و سەربەخۆ كشانەوەی خۆیان لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند.

12 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان بۆچوونی خۆیان لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان خستەڕوو.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ بە ناوی پەرلەمانتارەكانەوە رایگەیاند، پێشتر هەڵوێستی خۆیان خستووەتەڕوو كە دژی درێژكردنەوەی نایاسایی پەرلەمانی كوردستان بوون.

وتیشی، “وەك چۆن تەمەنی پەرلەمان بەسەرچووە، تەمەنی سەرۆكایەتیی هەرێم، حكومەت، ئەنجومەنی پارێزگاكان و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن وادەی یاساییان تەواو بووە” و باسی لەوەكرد كۆی دامەزراوەكان شەرعیەتیان لەدەستداوە.

عەبدولستار مەجید ئەوەشی خستەڕوو، پێكەوە بڕیاریانداوە بە كشانەوە و بایكۆتكردنی پەرلەمان و نەبوونە بەشێك لەو كارە نایاساییە.

دووپاتیشیكردەوە، وەك ئەو ژمارە پەرلەمانتارە پێكەوە كاردەكەن بۆ بەزووترین كات ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

ئەو پەرلەمانتارانە پێكدێن لە حەوت ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری و عەلی حەمەساڵح، شیرین ئەمین، دابان محەمەد و ئاشنا عەبدوڵا لە فراكسیۆنی گۆڕان و دیاری ئەنوەر پەرلەمانتاری سەربەخۆ.

بابەتی پێشتر

بچوكترین شاخەوانی كورد چیای پیرەمەگروون تێدەپەڕێنێت

بابەتی دواتر

لینکی دامەزراندن بە گرێبەست بۆ بەڕێوەبەرایەتییەک کاراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێچەوانەی لامەركەزییەتە.. ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە گواستنەوەی دەسەڵاتی مۆڵەتی باڵەخانەکان و راستاندنی نوسراوەکان لە سلێمانییەوە بۆ…
Total
0
Share