ڕۆدریگۆی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید وەڵامی لێدوانەکانی ئەم دواییەی ئارتۆرۆ ڤیداڵی ئەستێرەی چیلی دایەوە، کە بۆ یانەی فلامینگۆ یاریدەکات و بڕیارە لە جامی جیهانی یانەکاندا ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید ببێتەوە.
ڤیدال لە کاتی ئاگەنگگێڕانی بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی لیبەرتادۆریس هەڕەشەی لە ڕیاڵ مەدرید کردبوو، بەم دەستەواژەیە یانە مەدریدییەکەی وروژاندبوو، “مەدرید.. بەم نزیکانە تێتهەڵدەدەین”.
لە وەڵامدا ڕۆدریگۆ بە کەناڵی “تی ئێن تی سپۆرت”ی ڕاگەیاند، “پێموایە ڤیدال دڵی شکاوە، زۆر باسی ناکەین و باشترە بە تەنها بەجێیبهێڵین، وتەکانی ئەو یاریزانە شتێکی گرنگ نییە و هێشتا زۆرمان ماوە بەرامبەر بە یەکدی بوەستینەوە، کە یارییەکە نزیکبووەوە باسی دەکەین و قسەی خۆشمان دەبێت.”
دوای بەدەستهێنانی جامی لیبەرتادۆریس، یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی سەرکەوتنی لە مۆندیالی یانەکان مسۆگەرکرد، هەموو ئەگەرەکانیش بەو ئاراستەیەن لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر ڕیاڵ مەدریدی پاڵەوانی ئەوروپا یاریبکەن.