نانی گەڕایەوە بۆ خوولی ئیتاڵیا

یاریزانی پۆرتوگالی، لویس نانی جارێکی دیکە گەڕایەوە بۆ کیشوەری ئەوروپا و پەیوەندی بە یانەی ڤینیزیای ئیتاڵییەوە کرد.

یانەی ڤینیزیا-ی ئیتاڵی لە پێگە فەرمییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 لویس نانی کە تەمەنی 35 ساڵە، بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات و لە خوولی ئیتاڵیا بەشداردەبێت.

پێگەی ڤینیزیا لەوبارەیەوە نووسیویەتی، “یەکێک لە باشترین باڵەکانی هێرشبەری لەسدەردەمی خۆیدا، خاوەنی چەندین ناسناوی ئەوروپی و ناوخۆیی، خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، خوولی نایابی ئینگلتەرا، سێ جامی پۆرتوگال تاوەکو 2022/2023 لە یانەکەمان یاریدەکات”.

نانی لە 2019وە پەیوەندی بە یانەی ئۆرلاندۆ سیتی ئەمریکی-یەوە کردووە، دوای یاریکردنی بۆ یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە، یەکەم جارە دەگەڕێتەوە و لە یاریگاکانی ئەوروپا یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی سڕبیا لەسەر دیۆکۆڤیچ هاتەدەنگ

بابەتی دواتر

جارێکی دیکە هێرشکرایەسەر بنکەی سەربازیی زێلکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share