ئوزێل ڕوودەکاتە تورکیا و ئارسیناڵ موچەی شەش مانگی پێدەدات

ئوزێل بۆ ماوەی سێ وەرز پەیوەندی بە یانەی فەنارباخچەی تورکیەوە دەکات

مەسعود ئوزێلی ئەڵمانی ئەستێرەی پشتگوێخراوی یانەی ئارسیناڵ، نزیکبووەتەوە لە پەیوەندیکردن بە یانەی فەنارباخچەی بەشدار لە خولی پلە یەکی تورکیا.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ ئاشکرایکردووە، مایکڵ ئارتێتا و بەڕێوبەرانی ئارسیناڵ هیچ هیوایەکیان بە ئوزێل نەبەخشیوە و دوای دوورخستنەوەی لە پێکهاتەکانی پریمەرلیگ و یوروپا لیگ دەرگای گواستنەوەیان بەڕوویدا کردووەتەوە.

پێشبینی دەکرێت لەم مانگەدا ئوزێل لەگەڵ یانەی فەنارباخچەی تورکی ڕێککەوتن بکات، بەپێی ڕێککەوتنەکە بۆ ماوەی سێ وەرز و نیو لە خولی تورکیا بەردەوامدەبێت، لەم نێوەندەدا یانەی ئارسیناڵ تەنها 2.2 ملیۆن پاوەند بەدەستدەهێنێت و ناچارە موچەی شەش مانگی سەرەتای یاریزانەکە بدات، کە ساڵانە 4.5 ملیۆن پاوەندە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەستێرەکەی گانەرز لە تورکیا بووەتە دراوسێی ڕەجەب تەیب ئاردۆغانی سەرۆکی وڵات و لە تەنیشتییەوە ڤێلایەکی بونیادناوە، هۆکارەکانی قایلبوونیشی بە یانەی فەنارباخچە بۆ ئاجون ئیلیجالی ڕۆژنامەنوسی ناوداری تورکیا دەگەڕێتەوە کە پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ یاریزانەکە هەیە.

ئوزێل لە ساڵی 2013وە پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە کردووە و هەفتانە بڕی 350 هەزار پاوەند موچە بەدەستدەهێنێت، بەرزترینە لە ناوخۆی ئارسیناڵ و خولی ئینگلیزی بە گشتی، تاوەکو ئێستا 254 یاری کردووە و 44 گۆڵی تۆمارکردووە، هەروەها ڕەخسێنەری 77 گۆڵی دیکە بووە.

بابەتی پێشتر

ڕیزبەندی گرانبەهاترین یاریزانانی تۆپی پێ گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووە

بابەتی دواتر

بۆچی تریپێر 10 هەفتە سزادرا؟ نامەکانی "وەتساپ" ئاشکرابوون ..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share